شورش عه‌لی به‌ریوه‌به‌ری شاره‌وانی ٦ی هه‌ولێر به كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند" له دوای نیگه‌رانی و ناره‌زایی دانیشتوانی گوندی بیریاتی سه‌ربه قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولیر له رێگای راپورتێكی كوردستان تی ڤی ، دوای هه‌ولێكی زوری به‌ریوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی ٦ ی هه‌ولیر، سهروكایهتی شاره‌وانی هه‌ولیر بریاریدا له‌سه‌ر داهاتی خۆی به گوژمه‌ی ٢٦٣ ملیون دینار پروژهی دروست كردن و چاك كردنی شه‌قامه ناوخویهكانی ناو گوندی بیریات جێبه‌جێ بكات، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك پروژه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
په‌یامنێرى كوردستان تیڤی- كارزان كاكل
پروژهی خزمه‌تگوزاری گوندی بیریات جێبه‌جێ ده‌کرێت
دواى راپورتێكى كوردستان تی ڤی پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.