Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:53

ئەمشەو هێزەکانی سوپای سوریا دەگەنە مەنبج و کۆبانێ

بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیان
کوردستان TV
#12
100%


سه‌رۆكی  ده‌سته‌ی به‌رگری له‌ كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند" بەگوێرەی رێكەوتنی نێوانیان و بە نێوەندگیری رووسیا، ئەمشەو هێزەكانی سوپای سوریا دەگەنە مەنبج و كۆبانێ.

عسمت شێخ حسێن، سه‌رۆكی  ده‌سته‌ی به‌رگری له‌ كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند: كە بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لە لەشكركێشی سوپای توركیا، ئەمشەو هێزەكانی سوپای سوریا بە چاودێری رووسیا دەگەنە مەنبج و كۆبانێ.

میدیای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەیان بەرەو باکووری سوریا جوڵەی پێکراوە بە مەبەستی رووبەڕوبوونەوەی داگیرکارییەکانی تورکیا.

شایه‌نی باسه‌ چوارشەممەى رابردوو سوپاى تورکیا بێ گوێدانە بوونى هاووڵاتیانى مەدەنى ئۆپەراسیۆنی به‌ ناوی (كانی ئاشتی) لە رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و لەرێگەى فڕۆکەى جەنگى و تۆپخانەوە بۆردومانى شار و شارۆچکە و گوندەکانى کرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا سه‌دان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، هه‌زارن هاووڵاتیش ئاواره‌بوون.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.