له‌ركابه‌ری پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌یۆرۆی دووهه‌زارو بیست له‌یاریه‌كی كۆمه‌له‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا بووه میوانی هه‌لبژارده‌ی بیلارووسیا، هۆله‌ندا توانی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بیلارووسیا تۆمار بكات، گۆلێ یه‌كه‌می هۆله‌ندیه‌كان له‌خوله‌كی سی و دوو له‌رێی یاریزان جیۆرجینهۆ تۆماركرا
هۆله‌نا به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆسه‌ر گۆڵی میواندار تا له‌خوله‌كی چل‌و یه‌ك جیۆرجینهۆ به‌لێدانێكی به‌هێز گۆلی دووه‌می خۆی و هه‌لبژارده‌ی پرته‌قالی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورانی رۆناڵد كۆیمان بوو
له‌گیمی دووه‌م بیلارووسیا چاوی له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌بوو، بیلارووسیا ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه‌و له‌خوله‌كی په‌نجاو چوار ستانیسلاڤ دراگۆن تونی به‌لێدانی سه‌ر گۆلێكی بۆ میواندار به‌ده‌ست هێنا و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه
به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی هۆله‌ندا به‌كۆتا هاتوو و كۆی خاله‌كانی بووه پانزه خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.