Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:24

قەیس سەعید به‌سه‌رۆکی تونس هه‌ڵبژێردرا

قه‌یس سه‌عید بۆ لایه‌نگرانى: لە چوارچێوەی پابەندبوونتان بە دەستوور، وانەتان دا بە هەموو جیهان
کوردستان TV
100%

براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس، قەیس سەعید ستایشی لایەنگرانی كرد و رایگەیاند كە لایەنگرانی وانەیان دا بە هەموو جیهان و ئاماژە بەوە دەكات كە پەیوەندییەكان لە ناوخۆی وڵات لەسەر بنەمای بەرپرسیاریەتی و متمانە دادەمەزرێنێت و گوتیشی: "لە پێناو پرسەكانی دادپەروەرییدا كار دەكەین، لەسەروو هەمووشیانەوە كێشەی فەڵەستین".

دوێنێ‌ یەكشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی تونس بەڕێوەچوو كە تیایدا هەریەك لە كاندیدی سەربەخۆ، قەیس سەعید و سەرۆكی پارتی "دڵی تونس" نەبیل قورەوی ركابەری یەكتریان كرد.

دوێنی دوای تەوابووی پڕۆسەی دەنگدان، دەزگای "Sigma Konsai" بۆ دەربڕینی راوبۆچوون پێشبینییەكانی سەبارەت بە ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبنییەكان، قەیس سەعید لەسەدا ٧٦،٩ دەنگەكانی بەدەستھێناوە لە بەرامبەردا نەبیل قورەوی ركابەری تەنھا لەسەدا ٢٣،١ دەنگەكانی بەدەستھێناوە.

دوای راگەیاندنی سەرۆكەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییدا، قەیس سەعید بۆ رۆژنامەوانان دوا و سەرەتا رووی قسەكانی كردە لایەنگرانی و گوتی: "لە چوارچێوەی پابەندبوونتان بە دەستوور، وانەتان دا بە هەموو جیهان".

سەعید قەیس گوتیشی: "هەموو لایەك دڵنیابن لەوەی كە ئەركەكەم بە دڵسۆزی و راستگۆیی جێبەجێ دەكەم".

براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس، سەعید قەیس ئەوەشی گوت "دەچینە قۆناغێكی نوێی مێژووییەوە و خۆراگرانە رووبەڕووی هەموو بەرەنگارییەكان دەبینەوە و وڵاتەكەمان بەردەوام دەبێت لەسەر یاساكانی و پەیمانە نێودەوڵەتییەكان".

سەعید قەیس راشیگەیاند "جەزائر یەكەم وێستگەی دەرەوە دەبێت كە سەردانی دەكەم و ئۆمێدیش دەكەم سەردانی لیبیا بكەم و بژی گەلی فەڵەستین".

لە كۆتاییدا ناوبراو گوتی:" لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە، لە پێناو پرسەكانی دادپەروەرییدا كار دەكەین، لەسەروو هەمووشیانەوە كێشەی فەڵەستین".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.