له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرایكرد ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل له سنووری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا رێككه‌وتوون و سووپای سوریا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری هێزه‌كانی سووریا له منبج و كۆبانێ و عه‌ین عیسا جێگیر ده‌بن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌شڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هێرشه‌كانی توركیا بكرێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێكه‌وتوون و سوپای سوریا به درێژایی سنووره‌كانی نێوان سوریا‌و توركیا بڵاو ده‌بێته‌وه. به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكه بۆ رزگار كردنی عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه .
هاوكات رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دانیشتوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی دڵنیا كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ ئه‌و ناوچانه به هه‌ماهه‌نگی و رێكه‌وتنی پێشوه‌خته بووه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.