Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:18

داڕمانی ته‌لارێک 10 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

15ی دیكه‌یش له‌ژێر داروپه‌ردووی داڕماوی ته‌لاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی داڕمانی ته‌لارێكی دوو نهۆمی له‌ باکووری هیندستان، 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

میدیاكانی هیندستان بڵاویانکردەوە، ته‌لارێكی دوو نهۆمی له‌ شاری والیدپور سەربە ویلایه‌تی ئوتار پرادێش داڕماوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئوتار پرادێش، ئۆم پراكاش سینگ رایگه‌یاندووه‌ لە رووداوەکەدا، لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15ی دیكه‌یش له‌ژێر داروپه‌ردووی داڕماوی ته‌لاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

ئۆم پراكاش سینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵه‌گازێك له‌ ته‌لاره‌كه‌دا، ته‌لاره‌كه‌ داڕماوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

شایه‌تحاڵانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌نگێكی زۆر به‌هێزیان بیستووه‌ و دواتریش ئاگر له‌ ته‌لاره‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌تی ئوتار پرادێش، یۆگی ئادیتیانات-یش ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش بە برینداران و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.