له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یماناندا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ 14/10/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه ، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ راوێژكاران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو .
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوای له ئاماده‌بووان كرد، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دواین رووداو و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو بخه‌نه‌ڕوو.
دواتیشر راپۆرتی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره و میره ، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگری گشتی خوێندرانه‌وه، كه تیایدا رووداو و هه‌نگاوه‌كانی ماوەی رابردوو به داتا و ژماره خڕانه‌ڕوو. پاشان بە تێر‌و تەسەلی گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ ده‌ربارەی چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو یارمەتیانەی هاوپەیمانان کرا کەوا بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.