Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 01:07

سەردانی دارایی و پەروەردە و شارەوانی ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستى بەدواداچوون بۆ ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیان

لێژنەی کاروباری شەهیدان تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات
کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە لێژنەکەیان سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سوسن محه‌مه‌د میرخان سەرۆکی لێژنە و ژیان تاهیر جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بەرێوەچوو، سەرەتا سەرجەم ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خوێندرانەوە و پاش تاوتوێکردنیان وەڵامی پێویستیان درایەوە، پاشان لەلایەن سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە باس لەو چالاکیانە کرا کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامیان داوە بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەلایەکیتری کۆبوونەوەکە دا باس لە ناوەرۆکی سەردانی لێژنەکە کرا بۆ وەزارەتی شەهیدان دەرەنجامی سەردانەکە خرایە روو

 هاوکات بریاریاندا سەردانی هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە و شارەوانی بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی

 لێژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌شڵێن ، هەرلە کۆبوونەوکەدا جەختیان لە دانانی سەرۆکێک کرد بۆ لێژنەی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەست بەکار بن و قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی دەستی تیرۆر بکرێنەوە، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لێژنەکە بڕیاریدا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.

 

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.