فارس عیسا به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا به‌تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاندووه ئه‌مرۆ یان سبه‌ى سێشه‌ممه بودجه‌ى خه‌ملێنراوی ساڵی 2020 راده‌ستى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن
ناوبراو راشیگه‌یاندووه ، كه بودجە خەمڵێنراوەكە چەند رۆژێكە بەدەستی ئێمە گەیشتووە، ئێمەش ئەمڕۆ یان سبەی رادەستی حکومەتی عێراقی دەكەین. لە بودجە خەمڵێنراوەكەدا هەموو وەردەكارییەكی خەرجی و داهاتە جۆراوجۆرەكانی تێدایە.
فارس عیسا به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا ده‌شڵێت ، پێشتر بەرپرسانی بەغدا باسیان لەوە دەكرد، كە جگەلە داهاتی نەوت، داهاتەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ناڕوونە، بەڵام لەم بودجە خەمڵێنراوەدا وردەكاری هەموو داهاتەكانی تێدایە.
راشیگه‌یاندووه كه رەوانە كردنی ئەو بودجە خەمڵێنراوەئاسنكاری دەبێت بۆ شاندی هەرێمی كوردستان، كە بۆ گفتوگۆی نەوت و بودجە سەردانی بەغدا دەكەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.