Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:33

یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیای کرد

ناردنی چەکی بۆ تورکیا راگرت
کوردستان TV
#12
100%


وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ناردنی چەکیان بۆ تورکیا هەڵپەسارد، ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیای کرد، بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیای کرد بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کارەی تورکیا سزای توندی بەدوادا دێت، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵوێستی هەندێک وڵات سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەناردەی چەک بۆ تورکیا.

لە بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە، وڵاتانی ئەندام پەیوەستی هەڵوێستە نیشتیمانییەکانیانن سەبارەت بە سیاسەتی هەناردەی چەک بۆ تورکیا جگە لەوەش جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە بە فەرمی فرۆشتنی چەک بە تورکیا قەدەغە بکرێت و چاوەڕوانی کاردانەوەی تورکیاشن لەبارەی راگرتنی هێرشەکانیانەوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌شه‌دا هاتووه‌، جیا لە بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا، چەندین بژاردەی دیکە لەبەردەم یەکێتیی ئەوروپا هەن بۆ ئەوەی سزای تورکیا بدات.

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، سوێد و هۆڵەندا بە ئاشکرا باسی سزای ئابووری بەسەر تورکیا دەکەن و بەگوتەی ئەوان بژاردەی دیکەیشیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی سزای تورکیا بدەن، لەوانە دەرکردنی ئەو وڵاتە لەنێو گومرگی یەکێتیی ئەوروپا.

ئەو وڵاتانەی دەترسن لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەنگیان بەرزترە لەبەرامبەر تورکیا، کە ماوەی شەش رۆژە ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، هەریەک لە فەرەنسا، سوێد و هۆڵەندا، زیاتر لە ئەڵمانیا داوادەکەن تورکیا بووەستێندرێت.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.