Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 00:02

خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری ئابووری بۆ ساڵی 2019 به‌خشرایه‌ سێ زانای ئه‌مریکی

به‌هۆی تۆژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی باشترین چاره‌سه‌ربۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری له‌جیهاندا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌م، شانشینی ئه‌كادیمیای سوید بۆ زانسته‌كان، خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری ئابووری بۆ ساڵی 2019، به‌خشییه‌ خاتوو ئیستیر دووفلۆ، كه‌ ئه‌مریكییه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڕه‌نسییه‌ و، دوو ئه‌مریكی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی ئه‌بهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر.

هه‌ژماری فه‌رمی ئه‌كادیمیاكه‌ له‌سه‌ر "تویته‌ر" رایگه‌یاند، "ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ بواری ئابووری به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیستیر دووفلۆ، ئه‌بهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر، به‌هۆی تۆژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت باشترین چاره‌سه‌ربێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری له‌جیهاندا".

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT       

كوردشتان تیڤی/ كامران   

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.