Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:42

ئیداره‌ی‌ خۆسەر: رێککەوتنمان لەگەڵ دیمەشق بۆ پاراستنی سنورەکانە

ئیداره‌ی‌ خۆسه‌ر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
#12
100%


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: رێککەوتنی هەسەدە و حكوومه‌تی سوریا تەنها بۆ پاراستنی سنورەکانە و کاروبارەکانی دیکە وەکخۆیان بەڕێوەدەچن.

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئاڕاستەی سەرجەم ئەنجومەنەکانی خۆبەڕێوەبەری و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی کردوە، رایگەیاندوە: رێککەوتنی هەسەدە و حكوومه‌تی سوریا تەنها رێککەوتنێکی سیاسییە بۆ پاراستنی سنورەکان و سەروەریی سوریا دژی هێرشەکانی تورکیا.

جەختی کردوەتەوە سەرجەم کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و دامەزراوەکان وەک خۆیان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوەدەچن و سەرجەم وردەکارییەکانیش بۆ دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری روون دەکەنەوە و سورن لەسەر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی ناوچەکە.

دوێنێ هەسەدە و حکومەتی سوریا بە چاودێری روسیا گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاردرا بۆ پاراستنی سنورەکانی باکووری سوریا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا، سوپای سوریا بەرەو ناوچە سنورییەکان جوڵەی پێبکرێت.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.