لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2013ەوە تاوەکو ئێستا، 19 هەزار کۆچبەر لەو دەریایەدا خنکاون یاخود بێسەروشوێن بوون.
بەپێى ئامارێکى رێکخراوى کۆچى نیودەوڵەتى، تەنها لەمساڵدا و هەزار و (41) کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەرو شوین بون، لەماوەی شەش ساڵى رابردوشدا (19) هەزار کۆچبەر خنکاون و بێسەروشوێن بون.
ئامارەکە ساڵى (2016)ى وەک خراپترین ساڵ بۆ کۆچبەران دیاریکردوە و تەنها لەو ساڵەدا پێنج هەزار و (143) کۆچبەر لە ئاوەکانى دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون.
ئاماری بێسەروشوێنان یان گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نێوان ساڵەکانی 2014 تاوەکو 2018:
بەپێی ئامارەکان، ساڵی 2018 ژمارەی گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران کەمیکردووە، بەڵام ژمارەی گەیشتووان بە وڵاتانی ئەوروپی زیادی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.