Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:30

شه‌ڕوپێکدادان له‌ گرێ سپی و سه‌رێ کانیێ ده‌ستیپێکرده‌وه‌

ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا پێی نایه‌ شه‌شه‌مین رۆژ
کوردستان TV
#12
100%


له‌ دوا پێشهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، له‌ گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ .

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سنووری گرێ سپی و سه‌ رێ كانیێ شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا و ملیشیا چه‌كداره‌كان ده‌ستیپیكرده‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌ .

هاوكات به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ شاری عامودا ده‌نگی ته‌قه‌ دێت .

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێی نایه‌ شه‌شه‌مین رۆژ و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رێ كانیێ بۆردومان كرایه‌وه‌ .

دووكه‌ڵ شاری سه‌رێكانی داگرتووه‌ و توركیا ئه‌م شارۆچكه‌ی تۆپباران كرده‌وه‌ و توركیا و ملیشیا چه‌كداره‌كان پلانیان هه‌یه‌ به‌ ئاراسته‌ی گوند و شارۆچكه‌ سنوورییه‌كانی باكووری سوریا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكرات رێگریان لێكرا و وه‌ستێنران.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.