شێخ محه‌مه‌د مه‌موندی قوتابی له بواری فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی له وڵاتی ئۆكرانیا، له لێكداوانێك راگه‌یاند: به‌شی فڕۆكه‌وان له كوردستان زۆرگرنگه له ئێستادا په‌ره‌ی پێ بدرێ چونكه ڕۆژانه گه‌شتیارمان به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات و ھێڵی ئاسمانی ڕوو له په‌ره‌پێدانه له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، بۆیه خوێندن له‌م بواره ئامانجێكی باشی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها شێخ محه‌مه‌د مه‌موندی جه‌ختی له‌وه‌شی كرده‌وه كه: پێویسته بازرگان و حوكمه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھێڵی ئاسمانی نیشتیمانی دابمه‌زرێنێت و په‌ره به‌و كه‌رته بدرێ ، چونكه له ووڵاتان داھاتێكی به‌رچاو به ده‌ست دێ له‌م بواره‌دا، وه دواتر له سه‌ر حوكمه‌ت پێویسته قوتابخانه‌ی تایبه‌ت دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردنی فڕۆكه‌وان ، تاكو چیتر پشت به ھێڵی ئاسمانی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستین و داھاتی گه‌شته‌كان بگه‌ڕێته‌وه ناوخۆی وولات.
له كۆتاییدا شێخ محه‌مه‌د مه‌موندی گووتی: من وه‌كو فڕۆكه‌وانێك له پلانمدایه خزمه‌ت به ھێڵی ئاسمانی كوردستان بكه‌م ، وه ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی كوردی ھه‌بێت ئاماده‌م ھه‌موو خزمه‌تێك پێشكه‌ش بكه‌م ، كوردستان له ئێستادا و له ماوه‌یه‌كی كورت پێوسته كار له‌سه‌ر ئه‌م بواره بكات ، تاكو ئێستا فڕۆكه‌وانی كورد ڕووی له كۆمپانیا بیانیه‌كان كردوه ، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م فڕۆكه‌وانمان ھه‌یه به‌ڵام ده‌توانین به یه‌ك ده‌ست یارمه‌تی حوكمه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی له ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، تا ئه‌م بواره بگاته ئاستێك پێویستمان به فڕۆكه‌وانی ده‌ره‌كی و بیانی نه‌بێت.
كوردستان تیڤی /كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.