سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رماندی، گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كردووه.
له‌مباریه‌وه مایك پـێنس ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی گوتی سه‌رۆك ترامپ هه‌ردوو په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌كه‌ی كردووه به ئامانجی كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵگیرساوه و هه‌روه‌ها مسۆگه‌ركردنی هێشتنه‌وه‌ی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له نێو زیندانه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: مه‌زڵوم له میانه‌ی وتووێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترامپ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاری كۆبانی و داوای له سه‌رۆك ترامپ كردووه له‌م باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بكات.
سه‌رۆك ترامپیش په‌یوه‌ندی به ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی لێوه‌رگرتووه هێرش نه‌كرێته سه‌ر شاری كۆبانی.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه سه‌رۆك ترامپ زۆر به ڕوونی به ئه‌ردۆغانی گوتووه ده‌بێت كۆتایی به‌و له‌شكركێشیـیه بهێنێت وه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه ناوبژیوانی له نێوانیاندا بكات.
گوتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆك ترامپ ئه‌و و ڕۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكای ڕاسپاردووه له‌م نزیكانه سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بكه‌ن و به‌ره‌و توركیا بڕۆن و ده‌ستبكه‌ن به وتووێژ و دانوستاندن بۆ كۆتایی‌هێنان به‌و خوێن ڕشتنه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.