به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له ڕاگهێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌له‌ناوبردنی باری نه‌شیاو كه پێكهاتبوون له نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باشماخ ، پۆلیسی گومرگی باشماخ ، یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخ، كه‌شف) 950 كارتۆن هێلكه‌ی توركی كه بڕه‌كه‌ی 23تۆن بوو له‌ناوبرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا گیرایه به‌ر.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.