Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 22:06

سه‌رۆکى هه‌رێم و باڵیۆزی یه‌کێـتى ئه‌وروپا پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات تاوتوێ ده‌که‌ن

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق کرد
کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و دەربڕینى پشتگیرى لە ئەرکى باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق، داواى کرد کە هەرێمى کوردستان لە هەر هاوکارى و یارمەتیدانێکى یەکێتیى ئەورووپا بۆ عێراق سوودمەند بێت و لە پرۆسەى چاکسازى لە دامەزراوەکانى دەوڵەتدا، یارمەتیى عێراق و هەرێمى کوردستان بدرێت.

لە دیدارێکدا لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان كه‌ به‌ڕێز ڤێنسێتن گیۆ بۆبیۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌لێر ئاماده‌ی بوو، بەڕێز مارتن هوس باڵیۆزى نوێى یەکێتیى ئەورووپا لە عێراق، خۆشحاڵیى خۆى بە پێشکەوتنەکان و ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان دەربڕى و پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی یەکێتیى ئەورووپا بۆ پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتى لە بوارى چاکسازی و بەرەوپێشبردنى دامەزراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆردا، پێشكه‌ش كرد.

لە دیدارەکەدا ئەمڕۆ سێشەممە 15/10/2019 لە هەولێر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و هاوکارى و هەماهەنگى ئەمنیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق، هاندانى وەبەرهێنانى ناوخۆیى و بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، پێشهاتەکانى سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ڕۆژهەڵاتى فورات و کاردانەوەیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریى ناوچەکە، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆ و چۆنیەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى و دۆخى ناوچەکەیان بەگشتى تاوتوێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.