رۆژنامه‌ی نێوریۆك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له هه‌مبه‌ر ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سوریا، واشنتۆن سه‌یری ئه‌وه ده‌كات كه چۆن چه‌كه ئه‌تۆمییه به‌كۆگاكراوه‌كانی له‌توركیا بكشێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی گواستۆیه‌تییه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ووزه‌ی ئه‌مریكی پێداچوونه به پلانی نزیكه‌ی 50 چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كۆگاكراو له بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی ئاسمانی ده‌كه‌ن .
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كان ئه‌م چه‌كانه وه‌ك بارمته‌یه‌ك له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، سه‌رۆكی توركیا دانراون، به كشانه‌وه‌یان له ئینجه‌رلیك مانای ئه‌وه ده‌دات كه هاوپه‌یمانییه‌تی ئه‌مریكا و توركیا كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه / سپۆتنیك+نێوریۆك تایمز
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.