Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:28

هه‌شت وه‌به‌رهێنی تورک مایه‌پوچبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند

به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌ی هێلكه‌ی توركییه‌ له‌ لایه‌ن عێڕاقه‌وه‌
نرخی هێلكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
#8
100%

رۆژنامەی زەمانی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە دوای ئەوەی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا لەرۆژی یه‌كی ئایاری ساڵی ئه‌مساڵ ھاوردەکردنی ھێلکەی تورکی بۆ بازاڕەکانی عێراق قەدەغە بکات، هەشت وەبەرهێنی توركی مایەپوچ بوون.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە توركییەكە، لە رۆژی بڕیارەکەوە تا ئەمڕۆ هه‌شت وەبەرھێنەری تورکی مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە. لەماوەی بیست رۆژی ڕابردوودا لەبەر بێ پارەیی بە ناچاری یەک ملیۆن مریشک لەناوچوون، چونکە نەتوانراوە عەلەف و خواردنیان بۆ دابینبکرێت.هاوكات لەیەکەم رۆژی بڕیارەکەوە تا ئێستا بە ناچاریی حه‌ڤده‌ ملیۆن مریشک لەتوركیا سەربڕدراون، چونكە هەناردەی عێراق وەستێنراوە. ھەر بەھۆی قەدەغەکردنی ھێلکە حکومەتی تورکی ناچار بووە باجی سەر ھێلکە و مریشک لەسه‌دا هه‌شته‌وە بۆ له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مبكاته‌وه‌ و نرخی یەک كارتۆن ھێلکە لە بازاڕەکانی تورکیا لە دوازده‌ لیرەوە بۆ شه‌ش لیرە دابەزیووە.

سافاش دۆغان بەڕێوەبەری کۆمپانیای تایبەت بە وەبەرھێنانی ھێلکە بە رۆژنامەی زەمانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ھاتوو ئەم قەدەغەکردنە بەردەوامبێت، ئەوە لە شەش مانگی داھاتوودا بازاڕی ھێلکە و مریشک لە تورکیا تووشی ئیفلیجبوون دەبێت و بە ئاسانیش قەیرانەکانی تورکیا لەو بوارەوە چارەسەر نابێت.

عێراق و ھەرێمی کوردستان دوو بازاڕی پڕ لە پارە و سامانی گرنگن بۆ تورکیا شاره‌زایانی ئابووریش ده‌ڵێن ئەگەر جلوبەرگ و خواردنی دیکە و بەگشتی کاڵاکانی تورکیا بایکۆت بکرێت  بایکۆتی ئابوری زیانی زۆر زیاترە لە شەڕ و چەک و وێرانكاریی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.