Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 09:36

به‌ وێنه‌.. دوو برا له‌ قه‌ندیل کۆتران به‌ یه‌که‌وه‌ کوژران

به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو دوو برا كه‌ هه‌ردووكیان له‌ سنووری پیرانشار خه‌ریكی كۆڵبه‌ری بوون، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری پاوه‌ له‌ پارێزگای كرماشان بریندار كرا.

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ سنوری پیرانشار و له‌ شوێنێك به‌ ناوی قه‌ندیل كۆتران ته‌قه‌یان له‌ كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌ كردنه‌كه‌شدا، دوو برا كه‌ هه‌ردووكیان كۆڵبه‌ر بوون به‌ ناوه‌كانی "ڕه‌حمان مورادی‌ و سادق مورادی‌" كوری ئه‌حمه‌د و دانیشتووی قه‌بری حوسێن كوژران.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌نگاو ڕۆژی پێشتریش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی ته‌شاری پاوه‌ به‌ ناوی "دیاكۆ شه‌ریفی" به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراوه‌.

3

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.