وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: پێویسته دۆستایه‌تی و هاوكاری ئێمه و هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێت، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌شمان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بێت.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15 ى 10 ى 2019 ، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد له جه‌نه‌ڕاڵ ئاری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌عێراق و سوریا و وه‌فدێكی هاوڕێی.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شانده‌كه وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی رابردوو و ئێستای هێزه‌كان و راوێژكارانی فه‌ره‌نسای كرد له هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی به‌رده‌وامیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، راشیگه‌یاند: وه‌ك گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین و خۆمان به قه‌رزاری دۆستایه‌تیتان ده‌زانین.
راشیدهگهیهنن ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له عێراق و سوریا، رۆڵ و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی له بنبڕكردنی تیرۆر و راوه‌دوونانی تیرۆریستان به‌رز نرخاند، وتیشی: خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه مایه‌ی شانازی هه‌موو لایه‌كه و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش ئه‌ركی هه‌مووانه.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، هه‌ردوولا بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمیان تاوتوێكرد، به بایه‌خه‌وه له چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان رووانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی هێزه‌كان به گشتی و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كرد له به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێویسته دۆستایه‌تی هاوكاری ئێمه و هاوپه‌یمانانمان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێت و بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌شمان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بێت.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.