ئەمڕۆ سێشەممە 2019/10/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بزنسی ئەمەریکا- کوردستان کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەکەدا کە بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن ئامادەیبوو . گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکاو هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەدات ، بەتایبەتيش گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدرێت . دەرفەتی ئەوەش هەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەیەکی خۆراک نەک تەنیا بۆ ناوخۆ و عێراق ، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە . گوتیشی هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی لە ناوچەکەدا . بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.