Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:27

خێزانی چەکدارانی داعش کەمپی عەین عیسایان سوتاند

پشێویی و ئاژاوەیان دروستکردووە
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ سێشەممە خێزانی چەکدارانی داعش کە لە ناو کەمپی عەین عیسای رۆژئاوای کوردستاندان، بەشێک لە کەمپەکەیان سووتاند.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە؛ خێزان و کەسوکاری چەکدارانی داعش ئاگریان لە کامپی عەین عیسا بەرداوە و پشێویی و ئاژاوەیان دروستکردووە.

پێشتریش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانی تورکیاوە ئاژاوە و پشێویی لە کامپەکە دروست بوو، بەهۆیەوە (750) خێزانی چەکدارانی داعش لە کامپەکە هەڵاتن.

لەدواى هێرشەکانى سوپاى تورکیا و چەکدارانى سەر بەو وڵاتە، دووبارە چەکدارانى داعش دەستیان بە جموجۆڵ و روبەڕوبونەوەى شەڕڤانان و هاووڵاتیانى مەدەنى کردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.