Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 07:17

سه‌رۆکی کۆریای باکوور له‌که‌شێکی به‌فراویدا له‌سه‌رپشتی ئه‌سپێکی سپی ده‌رکه‌وته‌وه‌

سه‌ردانی چیای بایكدۆی كرد
کوردستان TV
100%

كیم جۆنغ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌سواری ئه‌سپێكی سپی له‌ كه‌شێكی به‌فراویدا سه‌ردانی چیای بایكدۆی كرد كه‌ ئه‌و شوێنه‌ وه‌ك خاكێكی پیرۆز لای ئه‌وان سه‌یر ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكردۆته‌وه‌ هه‌ركاتێك وڵات رووبه‌رووی ئالنگاری سیاسی و دیبلوماسی ببێته‌وه‌، سه‌رۆكی كۆریا سه‌ردانی چیای بایكدۆ و شاری سامجییون ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له‌ چاودێران كردووه‌ كه‌ بپرسن ئایا له‌باره‌ی گفتوگۆكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێت كیم چ بریارێك بدات.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كیم له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ركردۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.