لە کاتێکدا داگیرکردن و هێرشی خوێناوی تورکیا بەردەوامە لە باکوری سوریا بۆ ناوچەکورد نشینەکان ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئیمانوێلە دێل ڕێ لە باڵەخانەی فارنسینە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتالی پێشوازی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەسەرۆکایەتی وەزیری کاروباری ئاینی پشتیوان سادق عهبدوڵڵا
دێل ڕێ ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکەوە ئیتالیا چاودێری گەشەکردنی ئەرێنی هەرێمی کوردستان دەکات و پێ وایە کوردستان نمونویەکی ڕاستەقینەی ئارامی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی کەمایەتی و ئاینە جیاوازەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاشان ئاماژەی بەوەدا کەلەگەڵ وەزیر بشتیوان سادق عهبدوڵڵا دا تاوتوێی چەند پرۆژەیەک و ئایندەی کەمایەتی یە ئاینیەکان کردوە و سەبارەت بە چۆنیەتی هەماهەنگی و هاوکاریکردنی گەنجەکان ڕاوبۆجونیان گۆڕیەوە .
هەر لەم ڕوانگەیەوە جێگری وەزیر ئیشارەتی بۆ پرۆژەکانی AICS ئیتالیا کرد کە بۆ ساڵەکانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠ چوار ملێۆن ئێورۆی تەرخان کردووە بۆ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی مافەکانی ئەو مەسیحیەکانی لە ناوچە قەیراناویەکاندان و پێشکەشکردنی پرۆژە بۆ ئەم مەبەستە لە ٣١/١٠/٢٠١٩ تەواو دەبێت ، دیارە ئەمە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی ڕێکخراوە مرۆیە ناحکومیەکانی ئیتالیا و کوردستان هاوکاری و هەماهەنگی بکەن بۆ پشتگیری کردن و ئەنجامدانی پرۆژە لە بەرژەوەندی مەسیحیەکانی ناوچەکە .
پاشان گووتی ئیتالیا لایەنێکی سەرەکی بوو لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش و زۆر چالاکانە کاردەکات لە بواری مەشق پێکردنی هێزە سەربازیەکان و ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەدا ، هەروەها ئیتالیا چالاکانە بەشداری دەکات لە پاراستنی سامانی ئەرکیەلۆجی و کولتوری ناوچەکە لە ڕێگەی Task Force Unite4Heritage و چەندین پرۆژەی زانکۆکانەوە.
نهبهز ئیسماعیل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.