Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 20:33

چەند پرۆژەیەکی کارەبا جێ به‌جێ ده‌کرێت

یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كێشەی لۆدی كارەبا
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (157,712,300) سەدو پەنجاوحەوت ملێۆن و حەوت سیدو دوانزە هەزارو سێ سەد دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەشاری سلێمانی جێبەجێدەكرێت، كە یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كێشەی لۆدی كارەبا، پرۆژەكانیش بریتین لە

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 12 فیدەری 21 لەگەرەكی خەبات/چوارچرا فیدەری 215
-چارەسەركردنی كێشەی محاویلەو گواستنەوەی لەگەرەكی فەرمانبەران/سەرچنار فیدەری 143
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 1 فیدەری 31/ مەڵكەندی فیدەری 31
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 4 فیدەری 32 گەرەكی سەركارێز/مەڵكەندی فیدەری 32
-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی مساعد بۆ محاویلەی ژمارە 3ی فیدەری 181 نزیك مزگەوتی زانكۆ
-دانانی عەمودو محاویلە بۆ گەرەكی تازە لەئاوبارە/بەكرەجۆ فیدەری 168
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 6 فیدەری 166 بەكرەجۆ
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گوندی زڕگوێز فیدەری 86ی تانجەرۆ
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 9 فیدەری 171ی چوارباخ
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 7 فیدەری 385 تاڤگە
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 8و 12 فیدەری 409 كوردسات
-چاكسازی محاویلەی 10 بەرامبەر عەبدوڵڵا شیوەكەڵی خوار دیوارە راگرەكە.
-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی و چاكسازی لەسەر فیدەرەكانی (401، 409، 410) لەسلێمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پرۆژەكانیش لەماوەی (40) رۆژدا تەواو دەبێت

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.