Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 19:42

لێژنەی یاسایی په‌رله‌مانى کوردستان لەبارەی سێ پرۆژەیاسای نوێ کۆبوونەوە

لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەیان کرابوو تاوتوێکران
کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاوتوێکردنی سێ پێشنیازی پرۆژەیاسای نوێ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦/١٠/٢٠١٩ لێژنەی یاسایی بە سەرپەرشتی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و جێگری سەرۆکی لێژنە و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوکەدا کە لە هۆڵی لێژنەی یاسایی بەڕێوەچوو ، هەر سێ پێشنیازی پڕۆژە یاساکە کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەیان کرابوو تاوتوێکران.

پاش گفتوگۆکردنی خاڵ بە خاڵی هەرسێ پرۆژەیاساکە بریاریاندا تەنها یەک پرۆژە یاسا بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم ، هەردوو پرۆژە یاساکەی تر بەمەبەستی پێداچوونەوەی زیاتر بگەرێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان و رای حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر وەربگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.