ئەمڕۆ چوار شەممە 16 /10/ 2019 لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و حزب و لایەنە سیاسیەكان بەڕێوەچوو.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی کوردستان کراوەتەوە.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەركردایەتی پارتی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكە باسی یەكخستنی تواناكانی ناوخۆ لەسەر پرسە چارەنووسساز و نیشتیمانیەكان كرا، كەوا هەموو لایەنەكان بەئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەسەر ئەو پرسانە ڕاوێژبكەن لەگەڵ یەكتر و یەك هەڵوێستی بنوێنین، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەش بەپێویستیان زانی، كەوا كۆبوونەوەی لەم شێوەیە بەردەوام بن بەشێوەی دەوری و سكرتاریەتێكیش كارەكانی ڕێكبخات و ئەجێندایەكی تایبەتی دەبێت، هەروەها لەسەر بارودۆخی پێویست كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.
گوتیشی: جەخت لەسەر ئەوەش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو توانا دیپلۆماسی و سیاسی و تەنانەت توانا مرۆییەکانیشی بخاتە گەڕ بۆ هاوکاریکردنی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.
دڵشاد شەهاب دەشڵێت: لەكۆبوونەوەكە پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری گرنگ بوون، هەموو لایەك كۆك بوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانیەك بۆ فڕاكسیۆنە كوردیەكان لەبەغدا و بەیەكەوە داوای مافەكانی گەلی كورد بكەن لە بوودجە و چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە كوردستانیەكان، هاوكات سوود لەتوانا و یەك دەنگی كورد لەبەغدا وەربگیرێت لەسەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران بەیەك گووتار كورد لەبەغدا لەچوارچێوەی یەك هاوپەیمانیەتی كاربكەن.
ئاماژەی بەوەش کرد: لەبارەی ڕەوشی ئاڵۆزی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانە کرا و هەموومان لەسەر ئەوە کۆک بووین پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێم وەکوو قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری و نیشتمانی ببێتە شوێنی کۆکەرەوەی سەرجەم بیروبۆچوونەکان و کۆبوونەوە داوای کرد کە هەموو تواناکانی هەرێم بخرێنە گەڕ تاکوو هەرچی زووە شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی پێ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.