له ئاههنگێكا پیاوێك مامۆستاكه‌ی بینی كه پیر ببوو چوه لای و دوای چاك‌و چۆنی وتی: مامۆستا ئه‌مناسی؟
مامۆستاكه‌ش وتی: نا!
پیاوه‌كه ووتی: من ئه‌و قوتابییه‌م ،كهسهعاتهكهم له قوتابیه‌كه دزی وتت ڕیزبن و چاوتان بنوقێنن هه‌موتان ئه‌پشكنم.
ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌عاته‌كه‌ت له گیرفانم ده‌رهێنا وتم ئێستا له ساحه حه‌یام ئه‌چێ....!!!!!!!
به‌ڵام تۆ به‌رده‌وام بووی له پشكنین تا كۆتا قوتابی سهعاتهكهشت پێ بوو دواتر ، داته‌وه خاوه‌نی و هیچت پێم نه‌ووت !
مامۆستا وتی وه‌ڵا نازانم كێی!
پیاوه‌كه وتی: له‌وساوه بۆت باسه‌كه‌م هێشتا نازانی كێم ؟!
مامۆستاكه وتی : ڕۆڵه گیان ئاخر منیش چاوم نوقاندبوو كه ئه‌تانم پشكنی تاوه‌كو، خۆمیش به‌چاوێكی جیاواز سه‌یری ئه‌و قوتابیه نه‌كه‌م..!
ئا/ م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.