Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:25

سوپای سووریا چونە ناو کۆبانێ

كۆبانێ هاوسنورە لەگەڵ توركیا
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ  سوپای سووریا بە چاودێری رووسیا چونە ناو شاری كۆبانێ، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی رێككەوتنیان لەگەڵ بەرپرسانی خۆسەری رۆژئاڤا دێت.

ئاژانسی هەواڵی ئارتی روسی، بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنی نێوان كورد و حكومەتی سووریا بە ناوبژیوانی رووسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای سووریا چونە ناو شاری كۆبانێ.

هەر بە گوێرەی ئاژانسەكە لەئێستادا سوپای سووریا رووباری فوراتیان بەجێهێشتوە و چونەتە ناو شاری كۆبانێ كە هاوسنورە لەگەڵ توركیا و دەكەوێتە باكوری سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.