زیاتر لە 100 خێزانی رۆژئاوای كوردستان لە رێگەی دەروازەی پێشخابوورەوە ئاوارهی ههرێمی كوردستان بوون.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئەمڕۆ چوارشهممه كاروانێكی دیكەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان گهیشتنه خاكی هەرێمی كوردستان و بەوەش ژمارەی ئاوارەكان لە هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.
دوای ئەوەی لە دوو لەماوەی چەند رۆژی رابردووا نزیكەی 200 كوردی رۆژئاوای كوردستان ئاوارەی پارێزگای دهۆك بوون، سهرلهئێوارهی ئهمرۆ چوارشهممه زیاتر لە 100 خێزانی رۆژئاوای كوردستان ئاواری ههرێمی كوردستان بوون له كهمپی بهردهڕهش نیشتهجێ بوون.
کەمپی بەردەڕەش لەدوای ساڵی 2017ەوە چۆڵە بەهۆی چوونەوەی ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا کە لە کەمپەکە نیشتەجێببوون، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە ئامادەدەکرێتەوە بۆ پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک ئاوارەی دیکە، هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە لە ڕۆژی چوار شەممەی هەفتەی ڕابردوو 9-10-2019، توركیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێكردو بەهۆیەوە نزیكەی دوو هەزار خێزان ئاوارەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.