Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:42

کەمپی عەین عیسا دووباره‌ سوتێنرا

چەكدارەكان بەیارمەتی سوپای توركیا چوونە ناو كەمپەكە
کوردستان TV
#12
100%

ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا دزەیان کردە ناو کامپی عەین عیسا، دوای سوتاندنی کامپەکە سەرجەم ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان لەناو کامپەکە هەڵاتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی هاوار لەبارەی سوتاندنی كەمپەكەوە بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەی هاوپەیمانەكانی دەوڵەتی توركیا هێرشیانكردە سەر باكووری كەمپی (عەین عیسا)و لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە شەڕی قورس ڕوویدا، چەكدارەكان بەیارمەتی سوپای توركیا چوونە ناو كەمپەكە و بە تەواوی سوتاندیان.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش ئەندامانی داعش و خێزان و کەسوکارەکانیان ئاگریان لە کامپی عەین عیسا بەردا و پشێویی و ئاژاوەیان دروستکردوە.

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگی و تۆپخانەکانی تورکیاوە ئاژاوە و پشێویی لە کامپەکە دروست بو، بەهۆیەوە (750) خێزانی چەکدارانی داعش لە کامپەکە هەڵاتن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.