لە درێژەی ئەو مەشق و راهێنانەی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت ئەمڕۆ رێورەسمی بەرێوەچوونی خولێکی تری مەشق و راهێنان لە بنکەی مەشقی سەربازی ـ هەولێر لە باپشتییان بەڕێوەچوو.
نەجات عەلی بەرپرسی یەكەی هەشتای پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵ دەدەین بە شێوازێكی مۆدێرن هێزەكانمان یەك بخەنەوە، هاوكات هەوڵیش دەدەن لەگەڵ سوپای عیراقدا بگەنە رێككەوتن تا پێكەوە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن.
لە میانەی دەرچوونی خولێكی سێ مانگی بۆ 791 پێشمەرگەی یەكەی هەشتا لە سۆران، نەجات عەلی لە مەراسیمی تەواوبوونی خولێكی مەشقپێكردنی پێشمەرگەكانیدا رایگەیاند، كە هەوڵەكانیان بۆ بەرجەستەكردنی سەربازییە لەسەر بنەمای نیشتیمانپەروەری و بەرزكردنەوەی تواناكانیان لە بەرانبەر هەر مەترسییەك كە لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت.
بەرپرسی یەكەی هەشتا گوتیشی: بەهیواین بە زووترین كات لەگەڵ سوپای عێراق بگهینه رێككەوتنێك، تا ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێكەوە بپارێزین، راستییەكانیش ئەوەیان دەرخستووە، كە سوپا بە بێ پێشمەرگە ناتوانێ پارێزگاری لەو ناوچانە بكات.
هاوكات سوپاسی هاوپەیمانانیشی كرد، لەهەمبەر هاوكارییەكانیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە تەنیا مەترسی لەسەر هەرێم نییە، بەڵكو مەترسییەكی گەورەشە بۆ هەموو جیهان، هەربۆیە داوامان لە هاوپەیمانان كرد، كە لە هاوكارییەكانیان بۆ سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام بن.
ئاماژهی بهوهشدا هەوڵیش دەدەین كە خولی دیكە بۆ ئەفسەر و فەرماندەكان بكهینهوه، كە سوود لە میكانیزم و سیستمی نوێی سەربازی وەربگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.