ئەمشەو چوارشەممە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌قه له ئۆتۆمبیلی ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كرا و خۆی و لانە محەمەدی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ تیرۆر درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا ، حکومەتی هەرێم كوژرانی رۆژنامەنووسی کەناڵی NRT خێزانه‌كه‌ی ئیدانه ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .
جوتیار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.