Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 18:38

پۆلیسی سلێمانى: رووداوی کوژرانى ئامانج بابان و هاوسەرو منداڵەکەی خۆکوژی بووه‌

پۆلیسی سلێمانى: ئه‌مرۆ وردەکاریی ڕووداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە
کوردستان TV
100%


 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌بەداخەوە شه‌وی رابردوو  ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تێرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووەو ئه‌مرۆ وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.