فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەدی هاوسەری دەکات
فراكسیۆنى پارتى رایدهگهێنێت ، بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی رۆژی چوارشهممه هەواڵی كوژرانی ڕۆژنامەڤان ئامانج بابانی و هاوسەرو منداڵەكەی داخدارو دڵتەنگی كردین، ئەم ڕوداوە لەدیدی ئێمەوە كارێكی ترسنۆكانەو بێ ویژدانانە بوو.
دهشڵێن ، وەك فراكسیۆنی پارتی داوا دەكەین لە دەزگا ئەمنییەكان بکەرانی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئاشكرابكرێن و دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.
لهكۆتادا فراكسیۆنى پارتى رایدهگهێنێت ، كه لەچوار چێوەی كاری یاسایی پەرلەمانی، هەموو بەدواداچونێكی پێویست ئەنجامدەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.