هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كوژرانی رۆژنامه‌نووس ئامانج بابان وهاوسه‌رو منداڵه‌كه‌ى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه
جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، بە توندی ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەرو مندالەکەی دەکەم کە بەداخێکی زۆرەوە لە شاری سلێمانی لەلایەن کەسانی نادیارەوە کرانە ئامانج.
راشیده‌گه‌یه‌نێت داواکارین دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی لە زووترین کاتتدا ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە ناخ هەژێنە بدۆزنەوەو بدرینە دادگا و رای گشتی لە هۆکار و ئامانجی ئەم تاوانە گەورە ئاگادار بکەنەوە.
له‌كۆتادا پرسەو سەرەخۆشی زۆری خۆمان ئاراستەی کەسوکاریان و هاوڕێیانیان دەکەین و خوای گەورە سەبوری هەموو لایەک بداتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.