به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10ی شه‌وی ڕابردوو سێ گه‌نج به ناوه‌كانی ( م . م . ئ ) له‌دایك بووی ساڵی 1993، پیشه‌ی خوێندكار. ( ك . ئ . ئ ) له‌دایك بووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب. ( پ . ئ . م ) له‌دایك بووی ساڵی 2007 پیشه‌ی خوێندكار گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه سه‌رجه‌میان به ئاگر سووتاون و یه‌كێكیان میوان بووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: به وته‌ی خۆیان ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه هه‌رسێكیان سه‌رقاڵی جوانكاری ده‌موو چاو بوون، جۆره مۆمێك په‌یدا بووه بۆ هه‌ڵگرتنی مووی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێندرێت، ئه‌وان ویستویانه ئه‌و مۆمه لهسهرغازهكه بیتوێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگریان ناوه به غازهكهوه ده‌ستبه‌جێ ئاگر كڵپه‌ی كردووه و سوتاون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هه‌رسێكیان هه‌ردوو قاچ و هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موو چاویان سووتاوه، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان و میوانه‌كه‌شیان دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ره و دوانه‌كه‌ی تریش دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی (ئاشتی)ن.
پۆلیس هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میان جێگیره‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.