له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری ده‌یه‌می خولی فه‌ره‌نسا سبه‌ى هه‌ینى كاتژمێر 9:45 ى شه‌و یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی نیس، به‌رله‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه یاریزانانی پی ئێس جی دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجام داوه
هه‌ریه‌ك له ئیدیسۆن كاڤانی و ماورۆ ئیكاردی به‌شداری مه‌شقه‌كانیان كرد، به‌ڵام مبابی و نه‌یمار به‌شداری مه‌شقه‌كانیان نه‌كردوه، پێشبینی ده‌كرێت مبابی له‌ماوه‌یه‌ك نزیك بگه‌رێته‌وه مه‌شقه‌كان، به‌ڵام نه‌یمار له‌یاری دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جارێكی دیكه دووچاری پێكان هاتۆته‌وه‌و لایه‌نی كه‌م پێویست به هه‌شت بۆ ده رۆژ هه‌یه تا توانای جه‌سته‌یی بۆ بگه‌رێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.