لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنه‌ى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه
رایده‌گه‌یه‌نن ، ئێوارەی دوێنێ (16/ 10/ 2019)، كارەساتێكی جەرگبڕ هەمومانی لە هەرێمی كوردستان دا توشی خەمباریی و شۆك كرد، كە ئەویش روداوی گیانلەدەستدانی هەردو رۆژنامەنوس كاكە "هێمن نوری"، ناسراو بە "ئامانج بابانی" و "لانە حەمەساڵح"ی هاوسەری و مناڵە چاوگەشەكەیان بو.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن ، ئەم روداوە، كە لەبەردەم تێرمناڵی شارەزوردا روی داوە، كارەساتێكی خەمناك و گەورەیە و زیانێكی گەورەشە بۆ سەر كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، ئێمە لە لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان-ی پەرلەمانی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ خانەوادە بەرێزەكانیان و رۆژنامەنوسانی كوردستان رادەگەیەنین، داواش لە دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین پیشەییانە بەڵگەكانی تایبەت بەم كارەساتە بۆ رایگشتیی كوردستان رونبكەنەوە و نابێت ئەم روداوە، بە تەمومژیی بمێنێتەوە و لێكدانەوەی جیای بۆ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.