ڕاگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە لهسهركوژرانى ئامانج بابانى و هاوسهری و منداڵهكهى
لهراگهیاندراوێكدا دامەزراوەی میدیایی نالیاوە لهسهر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسهر و منداڵهكهى لهشاری راگهیاندراوێكى بڵاوكردهوه
دامەزراوەی میدیایی نالیا رایدهگهێنێت ، بەداخێکی زۆرەوە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە شاری سلێمانی، (ئامانج بابانی) پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوسەرەکەی (لانە محەمەد) و جگەرگۆشەکەیان (هانۆ) تیرۆرکران.
راشیدهگهیهنن ، ئێمە لە کاتێکدا دڵتەنگی خۆمان بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە ڕادەگەیەنین و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێکانیانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەبەجێ و لە زوترین کاتدا بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە ئاشکرابکەن و بە سزای خۆیان بگەنن.
دامەزراوەی میدیایی نالیا دهشڵێت ، ناکرێت لە شارێکی وەک سلێمانی کە هەمیشە باس لە ئاسایش و ئارامی دەکرێت بکەرانی ئەم کارە قێزەونە دەستگیرنەکرێن و دەربازیان بێت. دەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت بۆ ئەم کارەساتە و بکەرانی بە سزای خۆیان بگەیەنن.
لهسهر ئهم رووداوهش لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كردهوه كهله ڕوداوێکی دڵتەزێن لەبەرامبەر تێرمیناڵی شارەزور لەشاری سلێمانی ڕویداو بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محمد نوری لەدایکبوی ١٩٧٩، لانە محمد ساڵح لەدایکبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محمد تەمەن سێ ساڵ).
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، ڕوداوەکە خۆکوژیی بووە
راشیدهگهیهنن ئهمرۆ پێنجشهممه وردەکاریی ڕوداوەکە بۆڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.