له ڕاگه‌ینراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (ئاماج بابانی ) و ( لانه حمه صالح ) ی هاوژینی و منداڵه‌كه‌یان هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند: له پێناو پته‌وبونی متمانه‌ی زیاتری هاوڵاتیان به ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و شرۆڤه نه‌كردن و شی نه‌كرنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست و دوور له ڕاستی ڕووداوه‌كه‌و بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ نه‌كرێ پێویست ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕاستی ڕووداوه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه
به‌داخه‌وه ئێواره‌ی رۆژی 16/10/2019 له‌شاری سلێمانی به‌كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ كۆتایی به ژیانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس ( ئاماج بابانی ) و ( لانه حمه صالح ) ی هاوژینی و منداڵه چاوگه‌شه‌كه‌یان هات.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می زۆرمان بۆ ڕووداوه‌كه‌و گیان له‌ده‌ستدانی دوو رۆژنامه‌نوسی دیاری بواری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌مان كات پرسه‌ی خۆمان بۆ كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی هه‌ردووكیان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌میشه پیشه‌ییانه و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌كاتی خۆی، بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ش ئێمه چاوه‌ڕێ ی لێكۆڵینه‌وه‌و دره‌نجامه‌كان و ڕاپۆرتی كۆتایی ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و داواكارین له زووترین كات و به‌جددی و پیشه‌ییانه لێكۆلێنه‌وه‌كان بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن ، ئه‌وه‌ش له پێناو پته‌وبونی متمانه‌ی زیاتری هاوڵاتیان به ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و شرۆڤه نه‌كردن و شی نه‌كرنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست و دوور له ڕاستی ڕووداوه‌كه‌و بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ نه‌كرێ ، ئه‌و ڕووداوه به‌لای ئێمه‌وه له ڕه‌هه‌ندی پیشه‌ی رۆژنامه‌نوسیه‌وه به‌دوا داچونی بۆ ده‌كه‌ین كه به‌شێكه له ئه‌ركه‌كانمان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌دوا داچون بۆ ڕه‌وشی كار‌و ژیانی رۆژنامه‌نوسان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌جێ ده‌هێڵین و ڕیز له‌بڕیاره‌كانیان ده‌گرین و تێكه‌ڵی نابین له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ئه‌رك و كاره‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر _ 17 ی ئۆكتۆبه‌ری 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.