له سه‌ره‌تای دروستكردنی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل، ته‌نها بیركردنه‌وه‌كان به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه بوون ئۆتۆمبێله‌كه بڕوات و پێی مرۆڤ له زه‌وی ببڕێت، دواتر و به گه‌شه‌سه‌ندنی بواری پیشه‌سازی زۆر بابه‌تی ناوازه تێكه‌ڵ به جیهانی ئۆتۆمبێل بوون یه‌كێك له‌وانه ڕادیۆ بوو.
بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای “شیفرۆلێت” ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیدا به زیاد كردنی ڕادیۆ بۆی كه مێژوی ئه‌و كاره بۆ 97 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ساڵی 1906 ساڵی سه‌رهه‌ڵدانی ڕادیۆ بوو له جیهاندا، زۆر به‌خێرایی ئه‌م داهێنانه جیهانی گرته‌وه، كۆمپانیای شیفرۆلێت توانی رادیۆی ده‌ستی به‌رهه‌م بهێنێت و دواتریش بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئه‌م داهێنانه له ناو ئۆتۆمبێلدا جێگیر بكات.
ساڵی 1922 بیرۆكه‌كه بوو به ڕاست و شیفرۆلێت یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی خۆی به بوونی ڕادیۆ تیایدا خسته به‌رده‌ست كڕیاران، ئه‌م كاره‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كه تا ئێستاش وه‌ك شۆڕشێكی داهێنانكارانه ته‌ماشا ده‌كرێت.
ئۆتۆمبێله‌كان 97 ساڵه سوود له‌م داهێنانه‌ی شیفرۆلێت ده‌بینن و شۆفێران و سه‌رنشینان له گه‌شت و چوونه ده‌ره‌وه‌كانیان كات له‌گه‌ڵ مۆزیك و گۆرانی ئێستگه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن تا ده‌گه‌نه شوێنی دیاریكراو.
سه‌رچاوه/ Traffic Fm Sulaimaniyah
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.