به‌مه‌به‌ستی دواین داڕشتنی پڕۆژه‌پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له دواین داڕشتنی پێشنیازی یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنى به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، دوای گفتووگۆ و ڕاوێژ و چاككردنی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو پێشنیازه‌یاساكه به‌زۆرینه‌یده‌ن گی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه په‌سه‌ندكراو بڕیاردرا ئه‌مرۆ پێنجشەمە ١٧/١٠/٢٠١٩ پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بکرێت بۆئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌موو ئه‌و نوسراو و سكاڵا‌و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانى كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای تاووتوێكردن و گفتوگۆ وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.