Erbil 38°C شەممە 23 ئایار 17:04

پۆلیسی سلێمانی: گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و خێزان و منداڵه‌که‌ی کارێکی خۆکوژییە

بەڵگەی پێویست هەیە کە دەیسەڵمێنن رووداوەکە خۆکوژی بووە
پۆلیسی سلێمانی
کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان کارێکی خۆکوژییە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: بەڵگەی پێویست هەیە کە دەیسەڵمێنن رووداوەکە خۆکوژی بووە و بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکە لە دەرەوە فیشەک بەری نەکەوتووە و لە دوای رووداوەکەش ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر کێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتنێکیان لە دادگا هەبووە .

گووتیشی، ئێمە هۆکاری کێشەی نێوان ئامانج بابانی و خێزانەکەی دەزانین، بەڵام ئاشکرای ناکەین و بۆ دادگای جێدەهێڵین.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد، دەمانچەکە لەبەردەم ئامانج بووە و لە دووری 2 سانتیمەتر تەقەی لەخۆی کردووە، لانە لە دووری 30 سانتیمەتر تەقەی لێکراوە و سێ گوللـەش بە منداڵه‌کەوە نراوە.

شه‌وی رابردوو ته‌رمی ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنووری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەممەدی هاوژینی كه‌ ماوەی چەند ساڵێکه‌ پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بووە، له‌گه‌ڵ منداڵەکەیان به‌ناوی هانۆ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی دۆزرانه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.