Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئابووری وڵاتان ده‌خاته‌ڕوو

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ ئابووری عێڕاق گه‌شه‌ ده‌كات
سندوقی دراو
کوردستان TV
#8
100%

له‌ تازەترین راپۆرتی خۆیدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبنی خۆی سەبارەت بە چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەرخستووە، كە هەندێك ئابووریان گەشە دەكات هەندێكی دیكەیش ئابووریان تووشی داڕمان دەبێت. راپۆرتەكە كە بە ناونیشانی ئاسۆی ئابووری جیهان نووسراوە، پێشبینی دەكات كە لە ساڵی تازەوە ئابووری عێراق گەشە بكات و ئابووری هەر یەكە ئێران و سعودییە بەرەو داڕمان بچێت. سەبارەت بە عیراق راپۆرتەكە نووسیوویەتی عێراق لە دوای سعوودییە دەبێتە دووەمین بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەكە، بۆیە ئابووریەكەی گەشە دەكات، بەڵام هەریەك لە ئێران وسعودییە بە هۆی پێشبینی كردنی گەمارۆ لەلایەن ئەمریكاوە چاوەڕوان دەكرێت ئابورییان بەرەو داڕمان بڕوات. بەپێی پێشبینیەكانی راپۆرتەكەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئابووری ئێران بە ڕێژەی له‌سه‌دا نۆ پۆینت پێنج تووشی داڕمان دەبێت و میرنشینی سعودیەش بە ڕێژەی له‌سه‌دا سفر پۆینت دوو تووشی داڕمان دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.