Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:29

بۆرسەی تورکیا مامەڵەی فرۆشتنی لە حەوت بانک قەدەغە کردووە

ئابووری توركیا به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات
توركیا
کوردستان TV
#8
100%

سەرەڕای ئەوەی لیرەی تورکی دوو رۆژە پارێزگاری لە بەهاکەی دەکات، بەڵام پشکی پێنوێنەکانی تورکیا جارێکی دیکە رەوتی دابەزینی وەرگرتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە لیرەی تورکی دوو رۆژە لە سەر یەک لە بەرزبوونەوەیەکی سنوورداردایە، کە دەگوترێت هۆکارەکەی بۆ کەمی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا دەگەڕێتەوە. بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی بلوومبێرگ، بۆرسەی ئیستانبۆڵ بە شێوەیەکی کاتی مامەڵەی فرۆشتنی لەسەر حه‌وت بانک قەدەخەکردووە کە هالک بانکیش لەنێویدایە. هالک بانک لە لایەن ئەمریکاوە بە هۆی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران گەمارۆی خراوەتە سەر. بە گوێرەی راپۆرتەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە دوێنێوه‌ جێبه‌جێ كراوه‌، بەڵام دیار نییە ئەم بڕیارە کەی هەڵدەگیرێت. هاوکات بەهۆی هێرشی سەربازیی ئەنقەرە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بازاڕی تورکیا شڵەژاوە. بە گوێرەی دوایین داتاکان کورتهێنانی بودجە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.