سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایده‌گه‌ێنێ، رژێمی ئه‌ردۆگان له رێگای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی( كانی ئاشتی ) مردن و وێراكاری له سوریا (رۆژئاوای كوردستان)ده‌چێنێ.
ئاژانسی سانا-ی سوریا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌ردۆگان به شێوه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه پێشێلی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: په‌لاماره دوژمنكاره‌كه‌ی توركیا رژێمی ئه‌ردۆگان ده‌خاته نێو ریزی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، كه پێشتر جۆره‌ها هاوكاری پێشكه‌ش كردوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم - سانا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.