2 ساڵ به‌سه‌ر خیانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕده‌بێت ، كه‌تێیدا كه‌ركوك و 51% ى خاكی كوردستان به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌وه له‌ده‌ستدرا و هێرشى سه‌ربازی كرایه سه‌ر ئه‌و ناوچانه جگه له‌وه‌ى نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئاواره بوون
له‌سه‌ر خیانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 د.محه‌مه‌د خورشید لێپرسراوی لقی 3 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌شاری كه‌ركوك له‌میانى به‌شداری له‌به‌رنامه‌ى دیڤچوندا رایگه‌یاند
رۆژى 16 ئۆكتۆبه‌ر رۆژێكی یه‌كجار ره‌ش بوو له‌مێژووی زۆر نزیك پێش 2 ساڵ ، له‌وانه‌یه بۆ كوردستانیان ته‌نیا خیانه‌ته‌كه گه‌وره بێت ، وه‌كو كه‌ركوكیه‌ك كه‌قسه ئه‌كه‌م بۆ ئێمه 3 جار كاره‌سات بوو 1- له‌دوای ریفراندۆم ئێمه به‌ته‌مای شتێكى تر بووین بۆیه‌كه‌م جار خه‌ڵكى كه‌ركوك لهریفراندۆمێك نه‌ك ئومێدی به‌وه هه‌بوو كه‌كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت ئومێدی به‌وه‌ش هه‌بوو كهبهیهكجاری كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌م خه‌ونه‌ى خه‌لكی كه‌ركوك له‌ریفراندۆم ته‌حقیق بوو بۆیه ئومێدێكى یه‌كجار زۆری كه‌ركوكیانه به‌ریفراندۆم هه‌بوو، به‌گشتى زه‌ره‌رمان كرد له‌خیانه‌تی 16 ى ئۆكتۆبه‌ر ناوچه‌یه‌كى یه‌كجار فراوانمان له‌ده‌ستدا
راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر خۆڕاگری و دانایی سه‌ركردایه‌تى كورد له‌و كاته به‌تایبه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى و هه‌ڤاڵه‌كانى و سه‌رۆكى حكومه‌ت و خه‌ڵكى تر نه‌بوایه بهلایهكى تر ئهشكایهوه
له‌لایه‌كى تر ئێمه وه‌كو پارتیه‌كانى كه‌ركوك زه‌ره‌ری گه‌وره‌مان كرد ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه به‌راستى قورس بوو پارتیه‌كانى كه‌ركوك باره‌گاكانیان داگیر كرا ، خه‌نجه‌ریان لێدرا چونكه ئه‌و رۆژانه له‌به‌رچاوی ئێمه‌یه به‌راستى
خاڵی سێیه‌م خودی كه‌ركوكیه‌كان یانى ئێمه سێ جار زه‌ره‌رمان كردووه كه‌كه‌ركوك وه‌كو ره‌مزی ناوچه‌كه وایه وه‌ك ناوچه‌ى كێشه له‌سه‌ره‌كان ، كه‌ركوك وه‌كو پێچكه ئهساسهكانى كوردستان وایه ، ئێمه‌ى كه‌ركوكیه‌كان هه‌موو كات به‌وه دڵخۆشبووینه كهبگهڕێینهوه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌لای ئێمه كاڵكرایهوه ، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ری زۆر قورسى له‌سه‌ر كه‌ركوكیه‌كان داناوه ، له‌سه‌ر پارتى و كوردستانیان داناوه ، وه‌یه‌كێك بوو له‌لێدانه گه‌وره‌كان بوو كه‌به‌ر بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت له‌م پارچه‌یه‌ى كوردستان و وه‌له‌هه‌ر پارچه‌ى كوردستانیش ئه‌وه‌ى ئێستا له‌رۆژئاوا رووده‌دات ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه كورد به‌بێ لێپرسینه‌وه ، كورد به‌بێ به‌دواداچوون و به‌بێ بیركردنه‌وه دوژمن زه‌فه‌ر ئه‌بات به‌كورد
ته‌واوی وته‌كانى به‌رپرسى لقی 3 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ی خیانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر له‌به‌رنامه‌ی دیڤچوون :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.